تێرۆری ئێقباڵ مورادی لە بەردەوامی سیاسەتی نکۆڵی و ژینوسایدی گەلی کوردە/دوای تێپەڕینی ساڵێک دۆسییەکە یەکلای نەبووتەوە

KMMK:
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای بیر هێنانەوەی یادی هەڤال ئێقباڵ مورادی ئەندامی رێوەبەری رێخراوەکە، لە یەکەم ساڵۆگەڕی تیرۆری ئەم چالاکە ناسراوەی رۆژهەڵاتی کوردستان، داوا دەکات حکوومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەکە بە ئەنجام بگەیێنێت.
ئێقبال مورادی چالاکی پێشووی سیاسی، چالاکی بوارەکانی مافی مرۆڤ و ئەندام بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باوکی زیندانی سیاسی لە سێدارە دراو زانیار مورادی و مامەی لوقمان مورادی، لە سەرەتای گەنجیەوە لەناو کار و خەباتی حزبە سیاسیەکاندا جێگر بوو و ژیانی خۆی بۆ داهاتووی گەلەکەی تەرخان کرد.

ناوبراو چەندین جار هەڕەشەی کوشتنی لێ کراو و چەن جار کەوتە بەر پیلانی تیرۆر و لە ئاکام دا لە یەکێک لەو هەوڵانەی بۆ کوشتنی درا، گیانی بەخت کرد.


هەر وەها کوڕ و برازای ئێقباڵ مورادی بە پیلانێکی ساختە لەلایان کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاو لە ئاکام دا لە سێدارە دران.


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای بیرهێنانەوە و ئیدانە کردنی سیستەمی تیرۆری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات بەزووترین کات دۆسێی ئەم تیرۆرە و بکەرەکانی بۆ رای گشتی دیاری بکات.

دوای تێپەربوونی ساڵێک بەسەر ئەم رووداوە ناخ هەژێنەدا هێشتا کاربەدەستانی دادوەری و حکوومەتی هەرێم هیچ زانیاری و راگەیاندنێکیان سەبارەت بەم دۆسێیە وەدەست نەخستووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاوکات لەگەڵ بەرز نرخادنی یادی هاوڕێ ئێقباڵ مورادی تا ئەو ساتەی ئەنجامی دۆسێکەو زانیاری تەواوی کەیسەکە لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە رادەگەیەندرێت، کۆماری ئیسلامی ئێران بە بکەری ئەم تیرۆرە دەزانێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان