KMMK:
دوشەممە ۲۴ی پوشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی، خالید سوری دانیشتووی گوندی چۆری مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە، ئەم هاووڵاتیە دوای سەردانی بنکەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان تا ئێستا نەگڕاوەتەوە بۆ ماڵ و چارەنووسی نادیارە.
خالید سوری خێزاندارە و کاری کشت و کاڵ دەکات.
بانگهێشت و نادیار بوونی چارەنووسی ناوبراو لە کاتێک دایە کە لە رۆژانی ڕابردوودا دەیان کەس بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە رۆژھەڵاتی کوردستان کراون.
بە پێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ۲۱۰ هاووڵاتی رۆژھەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون، بە ئیزافە کردنی ئەو هاووڵاتیە، رێژەی گیراوان دەگاتە ۲۱۱ کەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە لایەن هێزە چەكدارەکانی کۆماری ئیسڵامی ئێرانەوە کۆژرا
-
برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورێکانی سەردەشت و پیرانشار