لوڕستان/ گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كارمه‌ندانی زانكۆی زانسته‌ پزیشكیه‌كان

KMMK:

كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی زانكۆی زانسته‌ پزیشكیه‌كانی پارێزگای لۆڕستان به‌ هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ دواكه‌وتووه‌كانیان، رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ ۱۰ و ۱۱ ی پووشپه‌ڕ ده‌ستیان له‌ كاره‌كانیان هه‌ڵگرت و گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.


مانگرتنی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی زانكۆی زانسته‌ پزیشكیه‌كان له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌ی سێ مانگه‌ مووچه‌یان پێنه‌دراوه‌. جیا له‌وه‌ مانگرتوه‌كان له‌ دژی زیادنه‌كردنی مووچه‌كانیان به‌ پێی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵاوسان و دۆخی دژواری ژیان و گوزه‌رانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و له‌ رێكه‌وتی ئاماژه‌ بۆكراودا نه‌چوونه‌ سه‌ركاره‌كانیان.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

%d bloggers like this: