KMMK:
لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای کرماشان دەستیان دایە دەسبەسەری ۹ کەس لە چالاکانی مەدەنی کە ناوەکانیان بەم شێوەیە: سالار ڕەمەزانی، پژمان ئومێدی، شاهین ئاغاوەیسی، فەرشاد میری، وەحید مێهروەرز، نازدار جەمشیدی، فەرامەرز ڕۆستەمی، عالی ڕۆستەمی، ئیمان ڕۆستەمی.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ڕۆژی پێنج شەممە ۶ ی پووشپەڕ سالار ڕەمەزانی ۴۰ساڵ تەمەن و کارمەندیی پەروەردە وفێرکاری لە شاری سەلاسی باوەجانی دەسبەسەر و کەسانی دیکەی دەسبەسەر کراویش ڕۆژی هەینی ۷ی پووشپەڕ خەڵکی گوندی بزمیرئاوای سەر بە گەورەدێی پشت تەنگ لە شاری سەرپێڵ زەهاوە.
سەرەڕای سەردانی بنەماڵەی دەسبەسەر کراوان بۆ ناوندە ئەمنی و قەزاییەکان
سەلاسی باوەجانی، سەرپێڵ زەهاو و کرماشان تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ چەشنە زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەوان لە بەر دەست نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلێگرام
@KMMKKURDISTAN