KMMK:
پێنج شەمە ۶ی پوشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، سیروان ئیبراهیمی ۲۳ ساڵ تەمەن، چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای وانەوتنەوەی زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەن ئەدەبی نۆژین لە کامێران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، قۆڵبەست کرا.
لە هەواڵەکەدا هاتوە کە کاتژمێر ٦ ی سەرلەبەیانی، هێزە ئەمنیەتیەکان هەڵدەکوتنەسەر ماڵی ناوبراو و دەست بەسەر کامپیوتر و هەندێ نوسراوە و کتێب و کەلوپەلی شەخسی سیروان ئیبراهیمی دا دەگرن و ڕاپێچی شوێنێکی نادیاری دەکەن و ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە وڵامدەری هیچ زانیارێیک لە مەڕ دۆخی ناوبراو بەبنەماڵەکەی نین و تا ئیستاش بێسەروشوێنە.
شایانی باسە پێشتر ۳ ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبی نۆژین لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان