خۆکوژی دوو کەسی دیکە لە شارەکانی ئیلام و مەهاباد

KMMK:

ڕۆژی سێ شەممە ۴ی پووشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی گەنجێکی ۱۷ساڵ تەمەن خەڵکی ئیلام بە ناوی “مێهدی محەممەدپوور” پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە هۆکاری ئەم خۆکوژییە هەژاری و کێشەی ماڵی بووە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە ۳ی پووشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی گەنجێکی ۱۸ساڵ تەمەن بەناوی “سۆهراب ڕۆستەمی” کوڕی سەلام خەڵکی مەهاباد پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هۆکاری خۆ کوژی ئەم هاوڵاتییەش هەژاری و بێکاری و کێشەی ماڵی ڕاگەیەندراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆماڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەدەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۴۵ کەس لە ڕێی خۆکوژییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان