سووتانی پتر لە هێکتار و نیوێک لە لەوەڕگەکانی ناوچەی سەقز

KMMK:

دووشەممە ۳ی پوشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی ، لەوەڕگەکانی گوندی” خوڵاماڵی” سەر بە شاری سەقز کە بە هێکتار و نیوێک مەزەندە کراوە لە ئاگردا سووتا.

بە پێی ووتەی زاهیر فەیزە بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ئاگر کوژێنەوە، بە هەوڵی هێزەکانی ئاگر کوژێنەوە و هاریکاری خەڵک کە سەرچاوە سرووشتییەکان و تەپۆڵکەکانی نێزیک ئەم گوندەی لە خۆ گرتبوو، کۆنتڕوڵ کرا و ڕێگری کراوە لە پەرەگرتن و پەل هاویشتنی بۆ لەوەڕگە وزەوی وزاری کشتووکاڵی دیکە.
بە گوێرەی ووتە خەڵکی گوندەکە ،ئەو کەسەی ئەو ئاگرەی هەڵگیرساندووە دەستبەسەر کراو بەڵام لەمەڕ ناونیشانی ناوبراو زانیاری بڵاو نەبوەتەوە.

درێژەی ئاگر کەوتنەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە و سیستەمانە و گوماناوی بە ڕێوە دەچێ و چەنددین ساڵە کە بە شێوەی بەردەوام دارستان و لەوەڕگە کوێسانییەکانی کوردستان دەسووتێندزێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان