دەستبەسەرداگردنی ۲۵ سەر ئەسپی کاسبکاران لە شنۆ لە لایەن سپای پاسدارانەوە

KMMK:

هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان بە سەر ۲۵ سەر ئەسپی باربەری کاسبکاران لە شاری شنۆ دا گرت.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ڕۆژی هەینی ۳۱ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی هێزەکانی سپای پاسداران لە شوێنی “مەندان” دەستیان بەسەر ۲۵ سەر ئەسپی باربەری کاسبکارانی خەڵکی شنۆدا گرتووە و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.

هەر لەم پەیوەندییەدا سپای پاسداران بۆ ڕادەست کردنەوەی ئەم ئەسپانە(بارگین) داوای بڕێکی زۆر دراوی کردووە کە لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنیدا هەموو ئەو ئەسپانە دەفرۆشێ.

گرتن و فراندنی ئەسپی کاسبکارن لە لایەن سوپای پاسدارانەوە پێشهاتێکی نوێ نیە ، تەنانەت لە چەندین بابەت دا هێزەکانی سوپای پاسدارن و ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە کۆڵبران و کاسبکاران کردوە کە بە پێ داتا و سەرژمێریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی تازەی زایۆنی تاکوو ئێستا ٤۰کۆڵبەر کۆژراو و۷۳ کۆڵبەر بریندار و هەروەها ٥ کاسبکار کوژراو و ٥ ی کەش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN

تێلێگرام
@KMMKKURDISTAN