بانگهێشتی یەکێک لە ئەندامانی رێکخراوەی مەکتەب قورئان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە

KMMK:

رۆژی شەممە ۲۵ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، یەکێک لە ئەندامانی رێکخراوەی مەکتەب قورئان بەناوی موحەمەد ژیان موفتی زادە بانگهێشت کرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە: موحەمەد ژیان کوڕی ئەحمەدی موفتی زادەیە و بە تۆمەتی سەردانی رێکخراوە سیخوڕیە نێو دەوڵەتییەکان بۆ ماڵی ناوبراو، بانگهێشت کراوە و پاشان دەست بەسەر و ئێستە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

جێگای ئاماژەیە کە: شۆرای بەڕێوەبەری رێکخراوەی مەکتەب قورئان ئەم هەواڵەی پشتراست کردوەتەوە و هەمو تۆمەتگەلی پاڵنراو بە موحەمەد ژیانەوە لە لایەن شۆرای مەکتەب قورئانەوە رەت کراوەتەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای دەستپێکی هاتنە سەر کاری خۆی هەمو کات هەوڵی داپڵۆسین و تواندنەوەی چین و توێژەکانی نێو جوگرافیای سیاسی و کۆمەڵگای ئێرانی داوە هەم لەباری ئایینی و لە بواری نەتەوەییشدا و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەم هەوڵانە بەربڵاوتر بوون.

 کردەوە دژە مرۆڤیەکانی حکومەتی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرتر دژە کۆمەڵگاو و زەقتر بووە و پرۆگرامی تایبەتی لەسەر داڕێژراوە، بە شێوەیەک کە کۆمەڵگای کوردستان رۆژانە روبەڕوی ئەم داپڵۆسینی سەختە بوەتەوە و تا ئێستە بەسەدان کەس دەست بەسەر کراون و بە سەختترین شێواز ئەشکەنجە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: