چۆلکرانی گوندی شێربەگ لە باشووری کوردستان

KMMK:

گوندی شێربەگ سەر بە شاری خانەقینە لە باشووری کوردستان و ۳۰ خێزان لە خۆ دەگرێ، لەو ماوەیەی دواییدا ۲۵ خێزانی ئەو گوندە کۆچی بە کۆمەڵیان بەرەو شاری خانەقین و شارەکانی دەوروبەر کردووە.

بەووتەی خەڵکی ئەم دەڤەرە: لەژێر دەسەڵاتی هێزی حەشدی شەعبی لەو گوندە، چەتەکانی داعش جموجۆڵ و هێرشەکانیان بۆ سەر خەڵکی ئەم ناوچەیە زیادی کردووە و چەند کەسێکیان لێ کوژراوە و بریندار کراوە، بەڵام ئەو هێزەی بۆ پاراستنی گوندەکە لەوێیە لە هەمبەر ئەم ڕووداوانە هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووەو خۆشیان گوشار دەخەنە سەر خەڵکی ناوچەکە ئەوە بۆتە هۆی مەترسی لەو ناوچانە.

شاری خانەقین یەکێک لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی حکومەتی باشووری کوردستانە کە دوای داگیرکاری۱۶ ئۆکتۆبر کەوتە دەست هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئێراق.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: