KMMK:
لەچەندد ڕۆژی ڕابردوو نێزیک بە هێکتارێک لە لەوەڕگاکانی دەورووبەری شاری قوروە لە ئاگردا سووتێنران.
بەوتەی بەرپرسی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکان بۆ شارستانی قوروە: «سەرەڕای دەسپێشخەری هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە لە چاڵزەندی بۆ کۆنتڕۆڵ کردن، بەڵام بەو حاڵەوە نێزیک بە هێکتارێک لە سەرچاوە سرووشتییەکان سووتا.»
لە هەواڵێکی دیکە کە لە مەریوانەوە گەیشتووە، بەرپرسی گشتی پاراستنی ژینگەی حکوومەت لە سنە ڕایگەیاندووە: «دۆخی تاڵاوی زرێبار کە یەکێکە لە سەرچاوەکانی ئاوی شیرین لەم پارێزگایە لە دۆخێکی ناهەمواردایە و هەنووکە ئاوەڕۆی گوندی کوڵان، سێف و محەممەدە، دەڕژێتە ئەم گۆلە سرووشتییەوە کە بە وەرگرتنی بووجەی داواکراو تا کۆتایی ئەمساڵ دەتوانین ڕێگری لە هاتنی ئەم ئاوەڕۆیانە بۆ گۆلەکە بکەین.»
بە کوتەی بەرپرسی سەرچاوە سرووشتییەکان و شیلات بۆ شاری بانە: «ساڵی ڕابردوو ۱۲۱ هێکتار لە شوێنە سرووشتیێەکانی ئەم شارە لە ۲٤جار ئاگرکەوتنەوەدا سووتا کە زۆرینەی ئەم ئاگرکەوتنەوانە لە لایەن مرۆڤەوە هاتوونە ئاراوە.»
ئەم ئاگر کەوتنەوە و کاولکاری سەرچاوە سروشتیانە پاشهاتی زۆر جیددی و قەرەبوو نەکراوەی لەسەر ژینگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات کە دەبێتە هۆی لەناو بردن و فەوتانی ڕەوت و پڕۆسەی سرووشتی ژینگە کە بریتییە لە گیاو وڕووەک، ئاژەڵان و مرۆڤ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان