لە ناو بردنی ژینگەی کوردستان/ وەرگەڕانی تانکرێکی قیر لە جادەی سنەــ مەریوان و ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی «بانە‌سەر»ی جوانڕۆ

KMMK:

پێنج‌شەممە ۱٦ جۆزەردانی ۲۷۱۹ کوردی، تانکرێکی بارهەڵگری نەوت و قیر لە مەودای نێوان سنە و مەریوان لە نیزیک رووبار، کارەساتی ساز کرد و وەرگەڕا و لە ئاکام دا تێکەڵ ئاوی ڕووبارەکە بویەوە و مەترسێکی گەورەی خستەوە.

هەر لە درێژەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی جارێکی تر هەینی ۱۷ جۆزەردان دارەستانەکانی کوردستان ڕووبەڕووی ئاگری بێ بڕانەوە و بەئەنقەست بوونەوە و ئەم جار دارەستانەکانی بانەسەر لە جوانڕۆ لە ئاگر دا سووتان.

جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەردەوامی سیاسەتە چەواشەکانی کۆماری ئیسلامی و هێرش کردنە سەر مرۆڤ و ژینگەی کوردستان، ئەوە یەکەم جار نییە کە ڕووداوی وەها لەم جاددانە ڕوودەداو پێشتریش رووداو و کارەساتی وەها ڕوویداوەو و بە شێوازی جۆراوجۆر هەر جارەو لە جێگەیەکەوە تانکرێک بە باری نەزانراو دەڕژێتە ناو بەنداو و ڕووبارەکانی کوردستان و ژینگە و ژیانی خەڵک دەخاتە ژێر مەترسیەوە، هەروەها بە سووتاندنی بە ئەنقەستی دارستانەکان، ژینگەی کوردستان لەناودەبرێت.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان