ئەشکەنجەی ژنانی کورد لە لایەن پولیسی تورکیاوە لە ئوورفای باکووری کوردستان

KMMK:

ڕێکەوتی ۱۸ی ماڕسی ۲۰۱۸ی زاینیی کۆمەڵێک لە ژنانی کوردی گوندی دەرەتووی سەربە خەلفەتی ئوورفای باکووری کوردستان بۆ ماوەی ۱۲ ڕۆژ دەسبەسەر و بە دڕندانەترین شێواز ئەشکەنجە کران.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتەکە کە لە لایەن چەند کەسێک لەم ژنانەوە ڕاگەیەندراوە و تەنانەت هەڕەشەی دەسدرێژی سێکسیان لێکراوە و لە ڕێی تەزووی کارەباوە گرانترین ئەشکەنجەیان لەسەر جێبەجێ کراوە.

یەکێک لەو ژنانە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێ دەڵێ :ئێمەیان بە شێوەی سیستەماتیک ئەشکەنجە دەکرد ودەڵێ لەو ڕۆژەی کە دایان بەسەر گوندەکەماندا تەنانەت من لە میوانی بووم لە ئوورفا و لە ماڵ نەبووم و لە ماڵی ئەو خزمەم دەستبەسەر کرام و هەموو ئەندامانی ئەو ماڵەیش بە شێوەی ڕاکشاو پشکنینیان لەسەر کرا و ئەشکەنجە کران.
ئەم ژنە کە خۆی بە “گ.ئەی” دەناسێنێ دەڵێ کاتێک هەڵیان کوتایە ماڵەکەمان سەری هاوژینەکەمیان کوتا بە دیوارەکەدا و چەکیان لە کچەکەم ڕاکێشا و هەڕەشەیان لێکرد و کوتیان بابت دەکوژین.
هەر وەها ژنێکی دیکە بەناوی “ف.ئەی” کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ دەڵێ: بە دەنگی تەقە وەخەبەر هاتم و کوتیان تەسلیم ببن لە حاڵێکدا ئێمە هەر نەمان دەزانی چی قەوماوە .پاشان بە قۆناخی چەک کێشایان بە پشتی هاوژینەکەمدا و پاشان هەموومانیان ڕاکێشایە سەر زەوی پشکنین و پاسان لێدانمان بەر کەوت و بە پێ لەقە سەر وگوێمیان داپڵۆسی بە چەشنێکە خوێن لە گوێم دەرپەڕین.
هەروا دەڵێ هاوکات ئێمەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی بیرچووک و لەوێیش سەرەڕای هەبوونی پزیشک دایان پڵۆسین و کوڕەکەمیان بریندار کرد.
هەروەها درێژەی پێدەدات و دەڵێ تەزووی کارەبایان بەست بە ئەندامی زا و زێمەوە وهەروەها لە مەمکەکانم تا ئاستێکە تووشی لە هۆش چوون هاتوم وپاشان هەڕەشەی دەسدرێژی سێکسیم لێکرا و پاشان بەو حاڵەوە هەموومانیان ئاخنییە گرتووخانە و لەوێیشدا زۆربەی ژنانی دیکەم بە خێزانەوە بە برینداری و ئەشکەنجەکراوی دیتەوە کە جارەنووسی هەموویان لە من خراپتر بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان