حکومەتی تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکە بێ‌سەرنشینەکانەوە هەڕەشەی چۆلکردن لە خەڵکی ناوچە سنووریەکانی باشووری کوردستان دەکات

KMMK:

حکومەتی تورکیا لە گوندەکانی دەورووبەری سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فرۆکەوان‌ی دابەسڕاو بە سیستمێکی دەنگی، هەڕەشەی چۆلکردنی ئەو ناوچانە لە خەڵک دەکا.

حکومەتی تورکیا ماوەیەکی زۆرە لە ڕێگای دانانی بنکەی سربازی و هەروەها بۆردومان و قەدەغەی هاتووچوو تەمای دەسبەسەر داگرتنی باشووری کوردستانی هەیە و ئەوە لە کاتێک دایە سەرەڕای کوژران و بۆمباران و ئاڵۆزییەکی زۆر کە لەو ناوچە سنووریانە سازی کردووە بەردەوامە لە پەڕەپێدانی داگیرکردنی باشووری کوردستان و تا ئێستا نە حکوومەتی ئێراق نە بەشی باشووری کوردستان هیچ هەڵوێستێکیان نەنواندووە و بێدەنگی تەواویان ڕەچاو کردووە.

بە پێی ئەو کورتە ڤیدیۆیەی هاووڵاتیانی ناوچەی خەڵیفان لە باشووری کوردستان تۆماریان کردووە، سووپای تورکیا لە ڕێگەی دەنگێک کە لە و فرۆکە بێ فڕۆکەوانە بڵاوی دەکاتەوە هەڕەشەی تەقە لە هاوڵاتیان دەکا و داواکارە کە دەبێ ئەو ناوچانە چۆل بکەن.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان