KMMK:
گروپە تیرۆریستییەکانی گرێدراوی تورکیا کە ئێستاکە لەگەڵ تورکیا عەفرینیان داگیرکردووە، مێرمنداڵیکی کوردی خەڵکی ئەو شارە کوردستانییەیان دوای ڕفاندن، ئەشکەنجە کردووە و دوایی ئەشکەنجە دان، کوشتویانە.
ئەو گروپە تیرۆریستیانە داوایی ۱۰۰ هەزار دۆلاری ئەمریکیان بۆ ئازادکردنی ئەو منداڵە کوردە کردبوو. تەرمی ئەو منداڵە بە کوژراوی لە پەنای جادەیەک دۆزراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە کە پێشتر هەر ئەو گروپانەی کە گرێدراوی حکومەتی تورکیان، باوکی ئەو منداڵەش یان کوشتبوو.
ئەو تاوانە دژە مرۆڤایەتیانە لە کاتێک دا روو دەدەن کە بە دەیان ڕاپۆرت لەسەر تاوانەکانی حکومەتی تورکیا ڕادەستی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا کراون، بەڵام ئەو دوو ناوەندە هیچ لێپرسینەوەیەکیان لە حکومەتی تورکیا نەکردوە.
حکومەتی تورکیا بە ئاشکرا گەلی کورد لەو هەرێمەی رۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکووژ دەکات تا ئێستا بە سەدان کەسی کوشتووە و بە هەزاران کەس ئاوارە بوون.
حکومەتی تورکیا بە ئامانجی لەناو بردنی کوردان هێرشی
کردە سەر کانتۆنی عەفرین و ئەو ناوچەیەی کوردستانی داگیرکردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان