سێ گەنج کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

KMMK:

هەینی سێی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی کچێکی تەمەن ۱۴ ساڵ بە ناوی (ف.ح) خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەلایەکی ترەوە دوو گەنجی ۱۷ساڵ تەمەن، ۴ی جۆزەدانی ۲۷۱۹ی کوردی، لە دووشاری بۆکان و هەرسین بەناوی مەسعوود ڕەسوڵپوور خەڵکی گوندی بەردەزەردـی بۆکان و ئارش موحیبی خەڵکی شاری هەرسینی کرماشان بەهۆی کێشەی ماڵی لەڕێ خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۹ پیاو و ۲۳ ژن سەرجەم ٤۲ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان