KMMK:
لە ۱۹ مانگی گوڵان ی ۲۷۱۹، محەمەد ڕەشید ئەداک یەکێک لە ئەندامانی شوورای ئاوایی ژیوار و هەروەها هاووڵاتییەکی تری ئەم گوندە بەناوی نازار ئەداک لە ڵایەن هێزەکانی سووپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزرابوون.
جێگای سرنجە کە بنەماڵەی دەسبەسەرکراوان سەرەڕای بەدواداچوونی زۆر بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر جێگا وشوێنی ڕاگیران و چونێتی بارودۆخی ئەم گیراوانە تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەکیان پێ نەدراوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان