KMMK:
رۆژی دووشەممە ٣٠ی گوڵانی ٢٧١٩، لەلایەن شارەوانی شاری مەریوانەوە شوێنی دانانی پەیکەری «مامۆستا قانع» ڕووخێندرا.
ئەم شوێنە بە فەرمی بە ناوی ئەم مامۆستا و شاعیرەی کوردەوە دیاری کرابوو و بڕیاربوو کە پەیکەری مامۆستا قانع لەو شوێنە دابنرێت.
ئەم کردەوەی شارەوانی مەریوان، چالاکانی ئەم شارەی نیگەران کردووە و بە شێوەی جوراجۆر نارەزایەتی خۆیان لەهەمبەر ئەم تێکدانە دەربڕێوە.
محەممەد کابولی (قانع،١٨٩٨-١٩٦٥) خەڵکی شاری مەریوان و شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بووە و بە ھۆی شیعرەکانیەوە بە «شاعیری چەوساوەکانی کوردستان» ناوبانگی دەرچووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان