KMMK:
لە ماوەی ٤۸ کاتژمێری ڕابردوو دوو کچی گەنجی تەمەن ۱۷ و ۲۰ ساڵ (ناوەکانیان پارێزراوە) لە شاری دیشمۆک سەربە پارێزگای کوهگیلویە و بۆیرئەحمەد دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، بەخشداری دیشمۆک هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایشی گەیاند لە دەسپێکی ئەم حەوتوویە دوو کچی مێرمنداڵی تەمەن ۱۴ ساڵی دیکە لەو ناوچەیە خۆیان کوشتووە؛ و هێشتا هۆکاری خۆکوژیەکەیان ئاشکرا نەکراوە.
شیاوی باسە کە ڕێژەی خۆکوژی لەو پارێزگایە ۷ لەسەتە وبەهۆی دەسڕانەگەیشتنی تەوامان وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەو پارێزگایە، ئامارەکان وەکوو خۆی پێمان نەگەیشتووە وهەربۆیە تێکەڵ کردنی ئەم چەندد ڕووداوی خۆکوژییە بە ڕووداوەکانی پێشووترمان دوور لە ڕاستی دەزانین چون ڕێژەی قوربانیانی ئەم ناوچەیە گەلێک زیاترە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


