عەرەبە هاوردەکان دەیان هەوێ دەسبەسەر گوندێکی کوردستانی دا بگرن

KMMK:

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا گروپێک عەڕەبی هاوردە هێرشیان کردۆتە سەر گوندی پەڵـکانە لە سنووری شارەدێی سەرگەرانی سەر بە پارێزگای کەرکوک لە باشووری کوردستان و دەستیان بە سەر هێندێک زەوی و خانووی خەڵک داگرتووە.

جێگای ئاماژەیە بە ووتەی خەڵکی ناوچەکە ئەم ڕووداوە بە ئاگاداری هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دراوەو چەند کەسێکی خەڵکی گوندەکەش لە لایەن ئەم هێزانەوە دەسبەسەر کراون.

جێگای سرنجە کە، خەڵکی گوندەکە بە خستنەڕووی بەڵگە و ئاماژە بە مێژووی ئەم گوندە و ئەم ڕووداوانەی لە سەردەمی زوو هاتۆتە سەریان دوای پشتیوانی یاسایی لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن و خوازیارن کە لاوازی باروودۆخی ئێستا نەبێتە هۆی داگیرکردنی گوندێکی تر لە لایەن هێزی سەردەستەوە.


جێی ئاماژەیە کە هەڵاتن و رادەستکردنی کەرکووک و باقی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی باشووری کوردستان لە لایەن یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، رەوشی ئەو ناوچانەی لە مەترسی تەعریبێکی تر خستووە.

بەڵگەی مالکیەت

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان