کوژرانی کچێکی لاو لە شاری مەریوان

KMMK:

شەممە ۲۱ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، کچێکی لاو بەناوی نەرمین وەتەن‎خاە ٢٣ساڵان کچی (خاتوون و رەحیم) خەڵکی گوندی کوڵان‎ی شاری مەریوان لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە بە شێوەیەی گوماناوی کوژراوە.

بە پێی راپۆرتەکە: ناوبراو تاقە منداڵی بنەماڵەکەیەتی و دایک و باوکێکی پیری دەبێت و لەهەمانکاتدا نەرمین چەند ماوەیەکە گیرۆدەی دەستی مادە هۆشبەرەکان بووە و هیچ زانییارییەک لەسەر هۆکار و بکوژی ناوبراو لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: