KMMK:
۲۱ی مانگی گوڵانی ۲۷۱۹ کوردی، لقی یەکەمەی دادگای ئینقلابی ئیسلامی لە شاری سنە، یەکساڵ سزای زیندانی هەڵپەسێردراوی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەسەر چالاکی کرێکاری (ئیقبال شەعبانی) سەپاند.
دانیشتنی دادگایی ئەم چالاکە کرێکاریە ۱٥ی گوڵان، لە هەمان لقی دادگا بەڕێوەچووبوو.
ئیقباڵ شەعبانی چاودێری سەندیکای نانەواکانی شاری سنە لە کۆتایی مانگی ڕێبندانی ساڵی پار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەستبەسەر و دوای نزیک بە یەک مانگ ڕاگیران بە دانانی بارمتەی سەد ملێون تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان