هێرش بۆ سەر دایکانی بەندکراوانی سیاسی مانگرتوو لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە

KMMK:

پێنج شەممە ۱۹ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، دایکانی بەندکراوانی سیاسی مانگرتووی باکوری کوردستان بۆ پشتگیری لە مانگرتنی رۆڵەکانیان لە بەردەم بەندیخانەی باکرکۆی حکومەتی تورکیا لە ئیستانبوڵ کۆبوبنەوە، بەڵام لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە هێرشیان دەکرێتە سەر.

بە پێی راپۆرتەکە: پۆلیسی تورکیا وەک کردەوەی رووتینی خۆی زۆر بە دڕندانە هێرش دەکاتە سەر دایکانی بەندکراوانی سیاسی لە باکوری کوردستان و بە باتۆم و لێدان بێحورمەتیان پێ دەکەن و تەنانەت لەسەر جادە راکێشراون.

جێگای ئاماژەیە کە: ئەم بەندکراوە سیاسیانەی لە باکوری کوردستان لە رێکەوتی ۱۰ی گوڵانی ئەمساڵدا دژ بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵڵا ئوجالان و کردەوە نامرۆڤیەکانی حکومەتی تورکیا دژ بە گەلی کورد دەستیانداوەتە مانگرتنی هەتا هەتایی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: