KMMK:
یەک شەممە, ۵ مەی ۲۰۱۹ی زایینی بەپێی كچێك بەناوی چەلەنگ ئیبراهیم ئەحمەد لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن باوكییەوە کوژرا”.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە وتووێژێک بۆ ناوەندی رۆژنیوز ئەو روداوە دڵتەزێنە لە گەڕەكی ئایندەی شاری هەولێر رووی داوە هەروەها ڕاشیگەیاندوە: تاوانباری ئەو كەیسە كە باوكی كچەكەیە، دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.
بەپێی وتەکانی ئەو پۆلیسە، کوژرانی ئەو کچە بە هۆی پێوەندی لخۆشەویستی بووە.
پۆلیس دەبێژێ کە “ئەو كوڕەش كە پەیوەندی لەگەڵ كچەكەدا هەبووە ولەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەگەڵ کچەکەدا بووە”، دەستگیر كراوە.
لە باشووری کوردستان ساڵانە رێژەیەکی زۆری ژنان بەهۆی پیاو سالاری، نایەکسانی رەگەز، دواکەوتوویی کلتووری، پاراستنی«ناموس» لە لایەن ئەندامانی ماڵباتیان دەبنە قوربانی.
نەبوونی یاسا و رێسای قایم کە بتوانێ پێش بەو کارەساتە بکرێت هاوکات لەتەک نەبوونی پەروەردەی گونجاو رێگای پەرەسەندنی ئەو دیاردە ناحەزە ی زیاتر کردۆتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- ژنێکی کورد لە سوێد بە شێوازێکی گوماناوی گیانی لە دەست دا
- نەبونی کەرەستەی بەرگری و پاراستن بووە هۆی گیان لەدەست دانی کرێکارێک لە سەرئاوڵەی ئیلام