KMMK:
چوارشەممە ١١ی گوڵانی ٢٧١٩ کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی بەرکور-ی سەلاسی باوەجانی سەربە پارێزگای کرماشان بە ناوی ((عوسمان رۆستەمی٢٤ ساڵان کوڕی سەعید))، دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، عوسمان رۆستەمی لەڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ٣٢هاووڵاتی کورد (١٣پیاو و ١٩ ژن) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە. لەکۆی ئەو کەسانەی خۆیان کوشتووە ٣ کچ و کوڕێکی خوارەوەی ١٨ ساڵان دەبینرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
کۆبونەوەی گشتی مامۆستایان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
-
سنه /قۆڵبەست کردن و گوشار بۆ سەر کرێکاران لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا