KMMK:
ڕۆژی شەممە ٧ی گوڵانی ٢٧١٩ کوردی، بەندکراوێکی کورد بە ناوی شایان ئیبراهیمی تەمەن ٢١ساڵان لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان لە سێدارەدرا. ئەم بەندکراوە بە تاوانی کوشتنی کەسێک بە ئیعدام سزا درابوو.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەگەڵ ڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ئاماژە بەوە دەکات؛ لەوانەیە ڕۆژی شەممە لەو بەندیخانەیە زیاتر لە یەک کەس لە سێدارەدرابن.
لەمانگی زاینی ڕابردوو ٩ بەندکراوی کورد بە تاوانی کوشتن لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارەدران. بە پێی داتاکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ١٣ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کۆمار ئیسلامی ئێران لە سێدارەدراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- کچێکی مەریوانی لە رێگای خۆسوتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
- بەردەوامی گوشار بۆسەر چالاکانی کەلتووری و هونەری کورد لە خۆراسان