کوژرانی دوو کاسبکاری خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

KMMK:

چوارشەممە ۱۱ی گوڵانی ئەمساڵ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شوێنێک بەناوی “چل ئاشان” لە نێزیک پارکی جەنگەڵی قەڵاتووک، ماشێنی تایبەتی کاسبکارێکیان دایە بەر دسڕێژی فیشەک کەلە ئەنجامدا دوو کاسبکاری کوردی خەڵکی شاری شنۆ بەناوەکانی “ڕەئووف خالیدنەژاد و نێعمەت سەعادت پوور” خەڵکی گەڕکی ئەمیرئاوا کوژران.

بەگوێرەی هەواڵەکە،لەئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلام ماشێنەکە وەردەگەڕێ وهەردوو دانیشتووی ماشێنەکە دەم ودەست گیان بەخت دەکەن.

بەپێیداتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۶۷ کۆڵبەربریندارو ۳۰ کۆڵبەر وکاسبکاری کورد کوژراون و گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان