پیاوێکی قوروەیی هاوژینەکەی بە چەقۆ کوشت

KMMK:
یەک شەممە ۸ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، پیاوێکی تەمەن ۶۳ ساڵان خەڵکی شاری قوروە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناسناوی (ع.م) هاوژینی تەمەن ۵۴ ساڵانی خۆی بە ناسناوی (م.ک) لە رێگای لێدانی چەقۆوە کوشتووە.

بە پێی راپۆرتەکە: لە دوا ساتەکانی رۆژ بە هۆی دەمە قاڵەیەک کە لە نێوان ئەم ژن و پیاوەدا بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دێتە پێش، پیاوی ناوبراو هاوژینی خۆی بە لێدانی چەندین چەقۆ دەکوژێت.

بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان، لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستە بە ئەژمار کردنی ئەم ژنە کوژراوە ۵ ژن بەدەستی هاوژینەکانیان و یەک کچ بەدەستی باوکی کوژراوە و هەروەها دوو منداڵ بە دەستی دایکەکانیان کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان