شنۆ/ نەبوونی هیچ زانیاریەک لە سەر هاووڵاتییەک دوای یەک مانگ دەسبەسەری

KMMK:

ئاسۆ گەرمێنی هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ کە لە ۲٨ ڕەشەمەی ۲۷۱٨ کـوردی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرابوو، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر دروومی ناوبراو نەزانراوە و تا ئێستا لە باروودۆخێکی نادیار دا دەژی.

لە یەک مانگی ڕابردوو دا بنەماڵەی ناوبراو زۆرجاران سەردانی ناوەندەکانی قەزایی و ئەمنییەتی حکومەتیان لە شارەکانی شنۆ و ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ زانیارییەک لە سەر شوێن و هۆی دەسبەسەری ناوبراو وەربگرن.

رۆژی ۲٨ ڕەشەمەی ۲۷۱٨ کـوردی ئاسۆ گەرمێنی بە هۆی نادیار لە لایەن هەناردەکانی ئەمنییەتی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆ دەسبەسەر و بۆ لێپێچینەوە هەناردەی شوێنێکی نادیار کراوە.

جێگای سرنجە کە، بە پێی ئاماری ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۱۰۱ کەس لە هاووڵاتیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان