مەریوان/ هەوڵی مەدنی بۆ پێشگرتن لە جێبەجێکردنی سزای سێدارە بەسەر لاوێکی کورد

KMMK:

چوارشەممە ۲٨ خاکەلێوەی ۲۷۱۹ کوردی ئەندامانی بنەماڵەی لاوێکی مەریوانی بە ناوی ئەحمەد ئێرانی هاوڕێ دەگەڵ گرووپێک لە چالاکوانانی مەدەنی ئەو شارە لە هەڵمەتێک دا چوونە بەر دەرگای ماڵی ئەو کەسانەی سکاڵای دەرکردبوو و خوازیاری لێبوورین و داوای پووچەڵکردنەوەی جێبەجێکردنی سزای سێدارە ی ئەم لاوەیان کرد.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان؛ لە سێ ڕۆژ لەمەوبەرەوە دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە بنەماڵەی ئەحمەد ئێرانی ئاگادار کردووەتەوە کە تا پێش لە مانگی ڕەمەزان ناوبراو لە سێدارە دەدرێ.

ئەحمەد ئێرانی گیراوی سزادراو بە سێدارە لە چەند ڕۆژ لەمەوبەر دوای بیستنی هەواڵی سێدارەی خۆی دەستیدایە مانگرتن و هەر دووک چاو و زاری خۆی دروویەوە.

لە درێژەی دا شیاوی باسە کە، ئەحمەد ئێرانی لە ساڵی ۲۷۱۱ کوردی بە هۆی کێشە لە سەر زەوی و زار لە دەورووبەری مەریوان لە گەڵ بنەماڵەی شەهسواری و خوون جام تووشی گێرەو کێشە دەبن و کە ئاکام دا گیان لەدەستدانی دوو لاوی ئەم بنەماڵانەی لێدەکەوێتەوە کە دواتر لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی سزای قەساسی ئەحمەد ئێرانی پشتڕاست کرایەوەو هەر لەو کاتەوە تا ئێستا ناوبراو لە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی لە سنە دایە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان