KMMK:
ڕۆژی پێنج شەممە ۲۲ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی، چالاکێکی سیاسی کورد بەناوی” ئەحەد حەسەنپوور” خەڵکی شاری ماکــۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ کێشانی ٨ سال حوکمەکەی گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانیە سیاسیە کوردە هەردوو پێی لەکار کەوتوون و لە کەمەر بۆخوار بەتەواوەتی سڕە.
شیاوی باسە کە ، ئەحەد حەسەنپوور لە ساڵی ۲۷۱۵ لەکاتی دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پێکانی بەهۆی تەقە بریندار ببوو وپاش مانەوەی ۳مانگ لە گرتووخانە بە دانانی بارمتە ئازاد کراو لە ڕێکەوتی ۲۵ی پوشپەڕی ۲۷۱۷ لەلایەن لقی ۱۰۱ ی دادگای سزاکان لە شاری ماکۆ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە دژبەرەکانی دەسەڵات و سیخۆری ۸ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان