KMMK:
ماوەی پتر لە ساڵێکە سوپای تورکیا ناوچەی برادۆستی داگیرکردووە و چەنددین بنکەی سەربازی و سیخوڕی لەو ناوچەیە ساز کردووە و بەشێوەی بەردەوامیش گوندەکان، لەوەڕگەکان، زەویە کشتوکاڵییەکان، ڕەز وباخی هاوڵاتیان بۆردمان دەکات، لەڕێی فڕۆکەی سیخۆرییەوە دوای هاوڵاتیان دەکەوێ ودەیهەوێ خەڵکی ئەو ناوچەیە ناچار بکات زێد وگوندەکانیان چۆڵ بکەن ناوچەکە بکرێتە ناوچەیەکی وێرانە و هیچ کوردێکی تێدا نەژی.
بەپێی وتووێژێکە تۆڕی هەواڵگری فورات لەگەڵ هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە کردوویەتی دەڵێ: لەسەرەتای هاتنی سوپای تورکیا بۆ ئەم ناوچەیە ژیانمان لێ زەوت کراوە و بەردەوام لەژێر هەڕەشەی فڕۆکە سیخۆرییەکانی تورکیاین و تا ئێستە دەیان هاوڵاتی بەو شێوازە گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها هاوڵاتییەکی دیکە دەڵێ: فڕۆکەی سیخوڕی بە بەردەوامی و ڕۆژانە سەیری هەموو گوندەکانی دەشتەهێرت دەکات وچاودێریان دەکات،بۆ نموونە کاتێک ئێمە ئیشی ڕۆژانەی خۆمان دەکەین ئەوفڕۆکانە دێنە سەرمان وسەیرمان دەکەن،
چەند هاوڵاتییەکی دیکە دەڵێن : ژیانی ئێمە هیچی کەمتر نییە لە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان وعەفرین وقامیشلوو. تەنانەت ژیانی ئێمە لەهی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناخۆشترە کەبەهۆی لافاوەوە زیانی گیانی ومادیان پێگەیشتووە.
شیاوی باسە هاوڵاتیان بەهۆی بێدەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر داگیرکاری تورکیا وبۆردمانەکان وکوشتنی هاوڵاتیان لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەن بیرلە ژیان وگوزەرانیان بکاتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان