KMMK:
ڕۆژی دووشەممە ۱۲ ی خاکەلێووەی ۲۷۱۹ ی کوردی (۱۳۹۸ ی هەتاوی) هاوڵاتییەکی تەمەن ۵۰ ساڵەی مەریوانی بەناوی «کەریم ڕاستی» خەڵکی گوندی سەردۆشی سەربە مەریوان بەهۆی کەوتن بەسەر مینی بەجێ ماوی شەڕی ئێران وعێراق لەشوێنێکدا بەناوی کوانان لە گوندی دۆڵەبی، پێی دەپەڕێ و کەمئەندام دەبێت.
سنوورەکانی ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان پڕن لەو مینانەی کە پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراقن و هێشتا هەڵنەگیراونەتەوە. مینە چێنراوەکانی ئەم ناوچانە کە لە شەڕی ئێران و عێراق و پاش شەڕیش هەمدیسان لەلایەن سپای پاسدارانەوە لەو ناوچە سنووریانە چێنراون. گیانی ئەو هاوڵاتیانەی لەم ناوچانە دەژین وهاتوچۆ دەکەن دەکاتە ئامانج.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە هەژماری ئەم هاوڵاتییەوە لەسەرتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۷ هاوڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین کەمئەندام و بریندار بوون و هاوڵاتییەکیش کوژراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان



