KMMK:
سێ شەممە ۲۸ی رەشەمەی ۹۷، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی ژیواری سەر بە هەورامان بەناوی عارف ئەداک بە هۆی زەختی کاریەوە دڵی وەستا و گیانی لەدەست دا.
ئەم کۆڵبەرە لە رێگای نێوان گوندی تەوێڵە لە باشور و شاری نەوسود لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی زەختی کاریەوە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستە (بە ئەژمار کردنی ئەم کۆڵبەرەش) ۵۵ کۆڵبەر بریندار بوون و ۱۹ کۆڵبەری دیکەش بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هۆکارگەلی دیکە سەبارەت بە پیشەی کۆڵبەری گیانیان لەدەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان