سێ شارۆمەندی مەریوانی لە لایەن دادگای ئینقلابەوە سزایان بەسەردا سەپا

KMMK:

لە چەند ڕۆژی رابردوو دادگای ئینقلابی ئیسلامی لە مەریوان، سێ شارۆمەندی مەریوانی خەڵکی گوندی «نێ» بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ لەباربردنی ئاسایشی نیشتیمانی و هاوکاری پارتە کوردیەکان بە ۱٦ ساڵ زیندانی کردن سزا دا.

بە پێ سەرچاوەیەکی ئاگادار: هوشیار کەسرایی کوڕی رەشید ٤۱ ساڵان بە شەش ساڵ و مەنفا (تبعید) بۆ زیندانێک لە سیستان و بەلوچستان، بڕیار کاوە کوڕی ئەمین ۲٥ساڵان بە ٥ساڵ زیندانی و وریا فەرەجی کوڕی عەبدوڵڵا ۳۱ ساڵان بە ٥ساڵ زیندانی سزا دراون.

جێگای ئاماژەیە هەریەکە لە هوشیار کەسرایی و وریا فەرەجی بیستی پوشپەڕ و بڕیار کاوە ۲٦ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵبەست کرابون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان