خۆکوژی کچێکی مێرمنداڵی ئیلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk:

ڕۆژی سێ شەممە ۲۱ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، کچێکی ۱۶ ساڵ تەمەن خەڵکی ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی “ندا” لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە؛ ندا کچە کوردی ئیلامی بەهۆی کێشەی بنەماڵەی لە ئەنباری ماڵەی خۆیان، پەتی بۆخۆی هەڵخست و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۶ پیاو و ۵ ژن و دوو کچی مێرمنداڵ خۆیان کوشتووە کەسەرجەم بە هەژمارکردنی ئەم ڕووداوە ۱۴ کەس لەماوەی کەمتر لە ۳ مانگی ڕابردوو لە ڕۆژهڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان