kmmk:
ڕۆژی شەممە ۱۸ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، لەدرێژەی دەسبەسەرییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڵاتییەک بەناوی عەبدولسەلام حسێنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە ،هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەپێ هەبوونی مۆڵەتی دەسبەسەری، ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
شیاوی بیرهێنانەوەیە ، لەماوەی حەوتووی هەبووو ئەمە سێیەمین ڕووداوی دەسبەسەری هاوڵاتیان لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە نا ئێستە ۸۲ هاوڵاتی لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان