هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:

ڕۆژی هەینی ۱۷ی ڕەشەمە ساڵی ۱۳۹۷هەتاویی ،شارومەندێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەناوی سلاحەددین حەیدەری ۳٥ساڵان بە هەڵواسینی خۆیی، کۆتایی بە ژیانی هێنا.

بەپێی سەرچاوەکان: ناوبراو سەڵت و لە شەریکەی گازی سەقز ئیشی دەکرد کە لە ناو ماڵەکەی خۆیی لە ناوچەی بەهارستانی ئەم شارەدا خۆی خنکاندوە.

بە پێ داتا و زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ میلادی تاکوو ئێستا ۶ پیاو و ۷ ژن و دوو منداڵی ژێر ۱۸ ساڵان خۆیان کوشتوە و هەروەها دوو منداڵیش بە هۆیی دەست کورتی و نەداری لە لایەن دایکیانەوە و ژنێکیش لە لایەن مێردەکەی و کچێک لە لایەن باوکی کوژراون، لە لاێکی تر ژنێک بە شێوازێکی گوماناوی کوژراوە کە بەم پێە ۲۰ کەس گیانیان لەدەست داوە و ۳ کەسیش لەمانە لە ژێر چاودێری پزیشکی دان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان