خۆسوتاندنی بە کۆمەڵی بنەماڵەیەک بەهۆی هەژاری و بێ دەرەتانی

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە ۱۵ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ بنەماڵەیەکی گەنجی کرماشانی کە لەیەکێک لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی کرماشان دەژیان بەڕژاندنی نەوت بەسەر خۆیان و منداڵەکانیاندا ئاگریان لە خۆیان بەردا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، پاش گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە دایکی گەنج، بەناوی فریشتە کەهراریان  تەمەن ۳۰ساڵ ،بەهۆی قووڵی برینەکەی گیانی لە دەست دا.هەروەها هاوژین و منداڵی بچوکیشیان بەهۆی قورسی برینەکەیان لەنەخۆشخانە خەوێندران.

شیاوی باسە ئەم ژنە گەنجە هاوکات دووگیان بوو بە منداڵێکی ۶ مانگان کە پزیشکەکان ئەو منداڵەیان بە زیندوویی لە لەشی ناوبراو هێنایە دەرەوە .


بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە پێنج پیاو، حەوت ژن و دوو منداڵی خوار ۱۸ ساڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، هەروەها ژنێک لەلایەن پیاوەکەی و کچێک لەلایەن باوکیەوە و دوومندال بە دەستی دایکیان کۆژراون، ژنێکش بە شیوەی گۆماناوی گیانی لەدەستداوە. بەپێی ئەم داتاییە ١٩ کەس گیانیان لەدەست داوە و سێ کەسیش لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان