KMMK:
۱۵ی ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۹۷، قادر محەممەدزادە زیندانی سیاسی کورد لە ناڕەزایەتی دژ بە بەردەوامی ڕاگیرانی خۆی لە بەندی قەرەنتینەی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ لە پێنجەمین ڕۆژی لە مانگرتنی دایە.
بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو: ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد لە ۱۱ی ڕەشەمەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
مانگرتنی ئەم زیندانییە بەهۆی فەرمانی بەرپرسی قەزایی و گواستنەوەی ناوبراو لەگەڵ سێ زیندانی دیکە بۆ بەندی ئەمنی زیندان و پوچەڵ کردنەوەی چاوپێکەوتنەوەی لەگەڵ بنەماڵەکەی بووە.
ئەم زینداییە سیاسییەی خەڵکی بۆکان لەکۆتایی پاییزی ساڵی ۱۳۸۸ هاوڕێ لەگەڵ زیندانییەکی سیاسی دیکە بەناوی محەممەد عەبدوڵاهی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا؛ و پاش ۱۵ مانگ دەستبەسەری لەلایەن دادگای شۆڕشی حکوومەتەوە لە مەهاباد بەتۆمەتی محاربە وئەندامەتی لە حیزبێکی ئوپۆزیسیۆنی کوردستانی، هەرکام بە ۱۸ساڵ زیندان مەحکووم کران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان