بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK:

ڕۆژی هەینی ۱۰ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران گرووپێک کۆڵبەریان  دایە بەر دەسڕێژ ولە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەنوی محەممەد شەمایلی ۲۹ساڵ تەمەن وخەڵکی پیرانشار فیشەک بەر پشتی کەوت و لە ڕەوشتێکی خراپی تەندرووستیدایە.

هەروەها هێزەکانی هەنگی سنووری لەناوچەی سنووری مەرگەوەر ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ گرووپێکی دیکەی کۆڵبەریان دایە بەر تەقە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی شەفیع سەمەدی ۲۶ساڵ تەمەن وخەڵکی ناوچەی مەرگەوەر پێی فیشەکی بەردەکەوێ وبریندار دەبێ.

تەقەی ڕاستەوخۆ و بە ئامانج گرتنی کۆڵبەران لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە یاسایی و بێ دەربەستە کەلەم نێوەندە بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ،سەرجەم ٤۱ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران یان کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بریندار بوون و ۱۵ کۆڵبەر وکاسبکاریش کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان