مانگرتنی مامۆستایان بۆ پشتیوانی لە مامۆستای زیندانی کراو موختار ئەسەدی

KMMK

چوار شەممە یەکی ڕەشەمە، مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری ســنە بۆپشتیوانی لە مامۆستای زیندانی کراو موختار ئەسەدی دەستیان لە کار کێشایەوە ومانیان گرت.

پێنج شەممەی حەوتووی ڕابردوو ، موختار ئەسەدی مامۆستا و لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای ســنە لەلایەن ڕایەدارانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە دەستبەسەر کـــرا.

بەپشتبەستن بە ئەو ڕاپۆڕتانەی پێمان گەیشـــتوون، دەستبەسەری و زیندانی کردنی چالاکانی مافی مرۆیی و مەدەنی لەلایەن سازمانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی لە زیاد بوون کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،پێشتووتر لەهەمبەر شەپۆلی بەرینی دەستبەسەریەکان، ڕاگرتنی دەستبەسەرکراوان لە ژووری تاکه کەسی و ئەشکەنجە کردنیان دەستی دابوویە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان