هاووڵاتییەکی مەریوانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

KMMK:
یەکشەممە ۲۸ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷, هێزە ئەمینیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیرەج رەحیم زادە یان لە مەریوان دەستبەسەر کردوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو: هێزە ئەمینیەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردۆتە ماڵی ئەو هاووڵاتیە و دوایی گەڕانی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کردوە و بردوویانە بۆ ناوەندی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە.

بە پێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی زایینی ۲۰۱۹ تا ئێستا ۵۹ چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمینیەکان دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: