هاووڵاتیێک لە سەقز دەستبەسەر کرا

KMMK:
لە چەند رۆژی رابردوودا هاووڵاتیێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ئارام بەهرامی لە لایەن هێزە ئەمینیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی باوەر پێکراو: ئەو هاووڵاتیە  ۳۰ ساڵ تەمەنیەتی, خێزاندارە و منداڵێکی هەیە، لە هۆکار و شوێنی دەستبەسەر کرانی ناوبراو هیچ زانیاریێک دەست نەکەوتووە.
ئەو سەرچاوە باوەر پێکراوە لە درێژە دا دەبێژێت: لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین هاووڵاتی لە سەقز لە لایەن هێزە ئەمینیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون، بەڵام هیچ زانیاریێک لە سەر ناسنامەی ئەو کەسانە نیە.
بە پێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ زایینی تا ئێستا ۵۶ چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمینیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان