kmmk:
سەحەر کازمی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئێران لە شاری ســنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە ۵ ساڵ زیندان مەحکووم کــرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە بەهۆی نەبوونی بارمتەی ۷۰۰ملیون تمەنی لە زیندان ماوەتەوە.
سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز دووجار لە مانگی گەلاوێژ و سەرماوەزی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو. ئەم حوکمە بەبۆنەی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بۆ ناوبراو دیاری کراوە.
سەحەر کازمی دژ بەو حوکمە ناڕەزایی دەربڕی و ئەمێستە دۆسیەکەی نێردراوە بۆ دادگای پێداچوونەوە.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرلە بەیانی ڕۆژی ۱۸ی گەلاوێژ، بەبێ هەبوونی مۆڵەتی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە ماڵ سەحەر کازمی و پاش پشکنینی کەلووپەلە تایبەتەکانی ئەم چالاکە مەدەنییە و داستبەسەرداگرتنی هەندێ لە کەلووپەلەکانی، ناوبراویان دەستبەسەر و گواستیانەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارە ئیتلاعات.
سەحەر کازم لە مامۆستایانی وەرزشی دانیشتووی ســنە، بە هۆی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی تا ئێستا چەنددین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و لێپرسینەوەی لەسەر کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان