باکووری کوردستان/پۆلیس هێرشی کردە سەر پەرلەمانتارانی هەدەپە لە نسێبین

KMMK:

پێنج‌شەممە ۱۴ فوریە ۲۰۱۹ زایینی، لە ئەنجامی هێرشی پولیس بۆ سەر ڕێپێوانی پەرلەمانتاران لەنسێبین، پەرلەمانتار حووسێن کاچماز لێدانێکی زۆری لە لایان هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بەرکەوت و دەگوتری پەرلەمانتارێکی تریش بە ناوی پەڕۆ دوونداریش بریندار بووە.

جێگای ئاماژەیە، بۆ پشتگیری لە مانگرتنی ۹۹ رۆژەی لەیلا گیوڤەن دژ بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان، پەرلەمانتارانی پارتی دێموکراتی گەلان (هە دە پە) بەو درووشمەی کە لە سەتەمین رۆژ دا گۆشەگیری دەشکێنین، لە حەوت پارێزگە دەستیان بە ڕێپێوان کرد. پەرلەمانتاران حەسەن کاچمان، نووران ئیمیر، پەڕۆ دووندار، ئەبروو گونای و تووما چەلیک لە شەڕناخەوە وەڕێکەوتبوون و گەیشتبوونە نسێبین بەڵام، پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر پەڕلەمانتاران و بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش بنکەکەی (هەدەپە) یان، کە پەڕلەمانتاران دەیان ویست لەوێوە بەرەو ئامەد بڕۆن گەمارۆدا و هێرشیان کردە سەر پەرلەمانتاران و لەو هێرشەدا دوو پەڕلەمانتار لێدانیان بەرکەوت و بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان