خۆکوژی مێرمنداڵێک لە شاری سەردەشت

KMMK

ڕۆژی شەممە ۲۰ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی دانیال شێخەپوور دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بەهۆی هەژاری و نەداری دەستی داوەتە خۆکوژی.

شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی لەسەرەتای هاتنە سەر کاریەوە تا ئێستە سیاسەتێکی جیاوازی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبووە و لە کاتێکیشدا کە کێشەی ئابووری و بێکاری وەکوو ئەمڕۆ نەبوو و گەمارۆی نێودەوڵەتیشی لەسەر نەبوو دۆخی ژیانی خەڵکی کورد هەر وەکوو ئێستە بوو، تا ئاستێکە گەنجانی کورد ناچار دەبوون ڕوو لە شارەکانی ناوەند بکەن و زۆربەی کوردان لە شارەکانی دیکە گیرساونەتەوە و ئەویش تەنیا کاری خاوێن کردنەوە و کرێکاری یان ڕوو لە کورەخانەکان یان کۆڵبەری، هەربۆیە لەم دۆخە نەگونجاوەدا گوشارەکان زۆرتر بووە و خەڵک بەناچار و لەبەر بێ دەرەتانی پەلاماری گیانی خۆیان دەدەن.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ وە تا ئێستە دوو ژن و سێ پیاو ک کچێکی خوار ۱۸ساڵ و ئەم مێرمنداڵەیش کە سەرجەم دەبن بە ۷ کەس لەڕێی خۆکوژییەوە کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان