ڕۆژهەڵاتی کوردستان / نوێترین هەواڵی کۆڵبەران لە سەردەشت ، بانە و هەورامان


KMMK:

ڕۆژی پێج شەمە ۱٨ی ڕێبەندان ۹۷ی هەتاوی ئیبراهیم ئەفزەلی دانیشتوی گوندی بەرقروی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە لە هەورزا و کەند ولەندەکانی گەردەنەی تەتە هەڵدەدێرێ و سەرو شان و پیلی دەشکێی و هەناردەی نەخۆشخانە دەکرێت .

لە لاێیکی ترەوە لە ڕۆژی ۱۹ی ڕێبەندان پاسگای هەنگەژاڵ سەربەشارستانی بانە هێرش دەکاتە سەرکۆڵبەران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی مێهدی فاروق زادە لە بەشی پێیەوە بریندار دەکرێت .

هەروەها لە ناوچەی ئالانی سەردەشت سنوورپارێزانی کۆماری ئیسلامی هەڵدەکوتنەسەر کۆڵبەران و کۆڵبەرێک بەناوی سامان بەخشی ۳٥ ساڵ تەمەن بەتوندی بریندار دەکرێت و دەگوترێت پشت و لاقی وەبەر کەوتوە.

ئەگەر کۆڵبەری و پاروێک نان بوە بایی خوێنی مرۆڤەکان تەنیا دەبێت بپرسین ئاخۆ حکومەتی کۆماری ئیسلامی چ بەرپرسیاریەێکی لە بەرانبەر خەڵک و بژیو و ئەمنیەت و داهاتوی گەنجان و بنەماڵەکانیانی هەیە لە چلەمین ساڵی دەسەڵاتداری خۆێیدا .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan