بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە پیرانشار

KMMK:

یەک‌شەممە ۱۴ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بەناوی غەفور هەمزە‌ عەزیز لە سنووری حاجی‌عوومەران بە هۆی تەقینەوەی مین‌ێک لاقی پەڕی.

ناوبراو بۆ چارەسەری پزشکی بردرا بوو بۆ بەشی دەرمانی شاری چۆمان لە باشووری کوردستان بەڵام لەبەر قوڵی برینەکەی دواتر گوازراوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە هەولێر.

بە پێی ئاماری ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۴ هاوڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوونە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan