بۆکان؛ دەسبەسەری هاوڵاتییەک بەبۆنەی لەبەرکردنی جلی کوردی لە ڕێوڕەسمی زەماوەند

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە١٣ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، ئیبرایم مەردانی هاوڵاتی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزر ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

هۆکاری دەسبەسەری ناوبراو لە بەرکردنی جلی کوردی خاکی و ئامادەبوونی میوانان بە جلی هاوشێوە لە ڕێوڕەسمی زەماوەندی کوڕەکەی بووە.

لەم مانگانەی دواین، حاڵەتی هاوشێوە لە گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ سەر هاوڵاتیان کە لە ڕێوڕەسمە کەلتووری و خاوخێزییەکان، جلی کوردی خاکیان لە بەر کردبوو، ڕاپۆرت کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *